شێخەکەی ڕووسوورەکەی مەسروورەکەی عالی مەقام

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  600 بینین
شێخەکەی ڕووسوورەکەی مەسروورەکەی عالی مەقام
کێوی تووری یا لە نووری نایبی خەیرول ئەمام
نایبی خەیرول ئەنامی تۆ بە حوسنی خوڵقەوە
پەیڕەوی پەیغەمبەرێکی ساحێبی ڕوتبەی خیتام
ساحێبی ڕوتبەی ولایەت کاشیفی دەرد و غەمی
پێشەوای ئەتقیای ئەولیاکانی ئیمام
ئەولیاکانی ئیمام و هەم ئەنیسی بێ دەسی
خادمی شەرع و مەحاسین ڕابەری ڕێگەی سەلام
ڕابەری ڕێگەی سەلام و مورشیدێکی مەعنەوی
شارەزای تەفسیر و شەرع و ڕەمز و ئایات و کەلام
ڕەمزی ئایات و کەلام و دەرس و تەفسیر و حەدیس
لایقی تەوجیهی تۆیە تێ گەیێنی خاس و عام
خاس و عام زومرەی ئیسلامە ئیمڕۆ قیبلەکەم
ڕوو لە خەتمە و خانەقاتن ڕۆژ و شەو هەر سوبح و شام
سوبح و شامت بەزلی ماڵ وسەرفی حاڵ و دەرسی دین
دەستگیری هەر فەقیرو بێ نەواو بێ مەرام
بێ مەرامە بەزلی نان و ماڵی تەکیەو خانەقا
بۆ خودایە سەرفی ماڵ و حاڵ و شانت بەردەوام
بەردەوام بێ، یا ئیلاهی، خادیمی قورئانی تۆ
بەشقی ئەو سافی قەدیم ساحێبی بەیتول حەرام
ساحێبی بەیتول حەرام ئەمجارە عەفووی شاکەلیناسناوی ئەدەبی
قەسدی ئەو بێ وەکوو من بۆ ئەوە دەست و دوعام