«پەشیمانی»

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  607 بینین
خاڵۆ کوا دەورەی گەنجی و جوانیت
مەجلیس ئارایی و شیرین زوانیت
کوا دەس و بردی مەردی و ئازاییت
کوا ناز و عینوان دەوری دنیاییت
کوا چاوی مەست و ئەبرۆی خەمیدەت
کوا خەتی ڕێحان تازە دەمیدەت
کوا دەس و پێنووس وتاری مەردیت
کوا شیعر و ئەدەب بە کوردی وردیت
کوا شان و شەوکەت باز و بڕناوت
کوا پێکانی کەل لووتکە و کڵاوت
کوا ڕان و ڕکاو سەر و سواریت
کوا ڕەسم و جیسم و ئیسمی دیاریت
کوا بۆرەی کەشخەی سەر مەیدانانت
کوا بگرە و بردەی سەرو یارانت