لەم سایە گوڵە و پای چنارە و لەبی ئاوە

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  969 بینین
لەم سایە گوڵە و پای چنارە و لەبی ئاوە
سەودای جینانم لەسەرا هیچ نەماوە
لەم باغە کەوا داغە لە بۆ ڕەوزەیی جەننات
گەر بێ بە دڵا یادی جیهان مەستی و خاوە
شەوبۆ و گوڵ و سونبول سەوڵی چەمەن ئارا
«سبحان التعالي»عەرەبی کە چە لەم باغە ڕواوە
نەززارە سەراسیمە لە سەیرانی ڕیاحین
ئاشیفتە و بەرگەشتەیە حیرەت زەدە ماوە