خاڵۆی عەزیزم شاکەلی مەقام

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 2 دقیقه  753 مشاهده
ئەم پارچە شیعرە سەماحەتی شێخ عوسمان لە حەسەم محە فەرموویەتی و نووسیویە و هەر لەو گەشتەدا کە تەشریفی لە کفرییەوە هات و دیدەنی شاکەل و ماڵی حاجی سەمین پاڵانی و حەسەن محەی کرد، بەندەش لە خزمەتیا بووم و، لە ڕاستیدا سەفەرێکی خۆش و لەبیر نەچوەو شەوێکی لە دڵا نەقش گرتوبوو... وەڵامی کاغەزێکی منی نووسی بووەوەو ئەو شەو وای زانیبوو کاغەزی میرزا ئەحمەدی خۆیانە لە کۆتاییدا کە حاڵی بووبوو لە نامەکەدا ئەم پارچەیەی نووسیبوو:
خاڵۆی عەزیزم شاکەلی مەقام
لە پاشی عەرزی گوڵ دەستەی سەلام
بۆ تەعبیری خەو وەگیانت قەسەم
بۆت بەیان بکەم بێ زیاد و بێ کەم
وام زانی نامەی میرزای خۆمانە
چۆن خیتابی وا لەگەڵ تۆمانە
ئیمزای کەغەزت میرزای ئەحمەدی
قەسەم بە ڕۆحی عەودال سەمەدی
جواوی میرزا بۆ خۆیی نووسرا
ئەویش بە عەکسۆ تەعبیری کرا
قەزیە تەواو مەعکووسە بەڵێ
وە ناوی کاتب حوکم ئەدرێ
کاغەزی کێ بوو جواو بۆ کێ چوو
ببخشە هیچ کەس لەسەر چوو نەچوو
ئەسمای موشتەرەک وڵاتی تێک دا
ئیسمی تۆ و میرزا، کەی وان لە
ناو بنووسی ئەحمەد بەتەنها
مەعریفەی نەبێ حەرفێکی وەها
بزانین ئەدیب خەوی وای دیوە
یا میرزا خەریک وڕاوە بووە
سێومان بۆ ناردی تەشبیە کراوە
وەک ڕووی عابدان ناوی نراوە