لەگەڵ دڵ عەهدە ئەم جارە نەجاتم بوو لەدەس دووری
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
1 دقیقه
663 مشاهده
لەگەڵ دڵ عەهدە ئەم جارە نەجاتم بوو لەدەس دووری
سەرم دانێم لەسەر بەردی سەری ڕێگەت بە مەسرووری
مەگەر شیروانە جەننەت بوو جەنابی تۆ کە بۆی ڕۆیی
لە دەرکی ئەسفەلا مامۆ منی لایق بە ڕەنجووری
لەبۆ تۆ بوو کە دەککەم لا، وەکوو ڕزوانی جەننەت بوو
ئەمێستە نەشتەری خارە لەبەرچاوم گوڵی سووری
هەموو دنیا لەبەرچاوم سەراو و بڵقی خوێنینە
ئەوەندەی ڕشتووە سوروشکی سووری و سوێرە
لە پەنجەی پامەوە تا سەر، بڵێسەی ئاری مەحروومی
هەڵیقرچان و سووتانی، خودا تەوبە لە مەهجووری
خومار ئەشکەن لە کوێ بێرم من و ساقی لەیەک تاقین
نە بێکەس وەک منی بێ دڵ ئەسیری دەردی مەخمووری
ئەڵێ ئەحمەدتخلص لە دووری تۆ وەکوو پەروانە و شەمعە
بە قوربانی جەماڵت بم سەراپا کۆمەڵێ نووری