ڕاستی بکە خوو لە درۆ پارێز بکە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  502 مشاهده
زبانت بەڕاستی بکە ئاشنا
بەڕاستی لەڕاستی ڕەزایە خودا
لەگەڵ ڕاستی دۆستی گەر بکەی
ئەبینی گەلێ خوڕڕەمی و سەفا
دوڕو جەوهەری ڕەنگی ئینسان ئەبا
دەروونت ئەکا تیرە و بێ سەفا
ئەبوبەکری سددیقە خۆی ڕاستی
ئەبو جەهلی کەززابە درۆ و خەتا
درۆ خراپترینی هەموو کارتە
ئەکا نووری ئیمانی تۆ بێ زیا