پارێزگاری زوبان کاری عاقڵانە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  737 مشاهده
لە هەر مەجلیسێ غەیری مەسڵەحەت
گوفتوگۆ مەکە مەگەر بە دیقەت
لە دەروونی خۆت قسە بکوڵێنە
ئەگەر زۆر باش بوو ئەمجا بینوێنە
زوبانت یەکە و گوێچکەت دوانن
ئەمە ئەسرارە ئەبێ بیزانن
تا دوو قسە بەبێی قسەیەک نەکەی
تا لە هەر جێگا خۆت ڕیسوا نەکەی