گوفتوگۆ لەگەڵ کەوی ڕاودا
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
743 مشاهده
ئەی کەو بەلەنجە و لار و جوانی
یەکەم مەحبووبی دەوری زەمانی
نەخشی باڵەکەت وەکوو گوڵزارە
دەنووک حەناییت وەک پەنجەی یارە
بۆ جوان ڕەفتارت بە شاخانەوە
دڵ بۆت دەسووتێ بە شاخانەوە
هەتا دەنواڕم پڕخەت و خاڵی
وەکوو مەحبوونی لە چواردە ساڵی
جێگەی تۆ دایم لە کوهساران
قاسپەت زۆر خۆشە لە گوێچکەی یاران
نازانم بۆچی تووشی قەفەس بووی
تووشی چاوی بەد ئاە و نەفەس بووی
لام وایە ئەی کەو نەقش و نیگارت
بوو بە دوژمنی ژیان و کارت
لەبەر ڕەنگینی جوانی و نەخشینی
وا حەپست ئەکەن مات و غەمگینی
بە نەخش و نیگار دوژمنی خۆتی
بە نەغە دوژمن هاوجنسی خۆتی
خزمەتت ئەکەن لەناو قەفەس دا
ئەسیر و حەپسی لە دەست هەرکەس دا
بۆ ڕاوت دەبا ڕواکەری غەددار
بە تۆ قەومی خۆت ئەکا گورفتار
تەرکی زیبایی و نەخش و نیگار کە
تەرکی لەنجەولار لە کوهسار کە
بەس حەپسی قەفەس بەم لەنجەولارە
خاوەنی قەفەس بۆ تۆ ئەغیارە
تەفرەیان مەدە هاوجنسەکانت
گورفتار ئەبن بە نەغمەی جوانت
تەرکی خیانەت لەگەڵ قەومی خۆت
لەتاجی شاهی چاکترە بۆ خۆت
قەفەس هەرچەندێ تەلی زێڕین بێ
نەخش و نیگاری گەلێ ڕەنگین بێ
خۆراکت هەرچەند دانەی شەکربار
وەک زەهری مارە لەدەستی ئەغیار
لەنجەولارەکەت خۆشە لە شاخان
با بەس بسووتێ دڵم بە داخان
ئەی کەو خادیمتخلصم بۆ هۆز و یاران
تۆش هەروەک من بە بۆ دۆستداران