ئەم ڕۆژە چ ڕۆژێکە کە دنیا شڵەژاوە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  776 مشاهده
ئەم ڕۆژە چ ڕۆژێکە کە دنیا شڵەژاوە
هەر کەس بە جەخارێ جگەری قیمەکراوە
دنیا پڕی ئاشووبە خەلایق بە عموومی
ئاسایشی لێ مەنعە ئەڵێی جونبوشی ئاوە
ژاندارمە ئەسووڕێنەوە وەک واشەیی برسی
بۆ لاشەیی میللەت بە فڕ و فێڵی غەزاوە
فەوتاوە لەبەر سوخرە کەر و قاتر و یابۆ
وشتر سەقەت و شەل بووە، گا پشتی شکاوە