بۆ مامۆسا هەژار

«شۆن خەییام کەوتووم»
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  615 مشاهده
تۆ شێت و هەژار و من شپرزە و گێژم
بێ بایەخە ئەو وتەی کە بێژی بێژم
با بەم قسەقۆڕانە وەکوو مامەڕەزااعلام
زووخاوی دەروون و بای سکم هەڵڕێژم!
***
ئەو خوڵە لە کۆڵان و لەسەر بانێکە
لاقنگی سەپان و لاملی شوانێکە
ئەو گۆژەنە داپیرە لە دەستی ئەگرێت
کێری کەرە یا لۆلەپی ملپانێکە
***
بەو یارە جوان و خۆشەویستەم بێژن
چۆن من هەڵەکەم بە بێ ڕفێق و بێ ژن
هەر عیشقی ئەوم وا لەسەرە پاش مەرگیش
ئەو وەختە کە خۆڵەکەم بە بێژنگ بێژن
***
بڕوانە ئەو پشیلە چۆن تۆپیوە
ئەندامی ڕزیوە یا سەری ماسیوە
عیشقێک و غروورێک و هەوایێکی بوو
هەروەک من و تۆ ئەویش دڵی لەرزیوە