بێکاری دەردی کارییە
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
916 مشاهده
خەو مەبینە خەو نیشانەی تەممەڵی و بێکارییە
کاریگەر بە دەردی بێکاری لە دڵما کارییە
ليس للانسان الا ما سعايعربی فەرموو خوا
هات و بێ پووڵ بووی مەڵێ ئەم بارە باری بارییە
هەردوو گیاندارن مەڵێ ئەم ئاغەیە و ئەم ڕایەتە
هەردوو ئینسانن مەڵێ ئەم لادێیی و ئەم شارییە
بۆزی زگ زل یاری دڵسۆزی فریو داوم بە پووڵ
کار و پیشەم زارییە گەر پێکەنم سەرزارییە
مەنعی مەستی و مەیپەرەستی پیری هەروەک من مەکەن
هەرزەکاری و جوانییە، فەسڵی بەهارە و هارییە
کاکی سووخۆرم قڕەی بوو ئەیقڕان بۆ دوو قڕان
وا لەسەر لاشەی ئەمێستا قاڕەقاڕی قارییە
خۆشەویستن لای شپرزەتخلص شاعیرانی هۆزی کورد
کوردیاعلامیە یا شێخ ڕەزااعلامیە یا نالیاعلامیە یا ناریاعلامیە!