کەر
«تانە و تەشەر لە ئێرانی بە تایبەت کوردەکان لە کاتی بوونی ئۆردووی عەشایر لە سەقز»
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
2 دقیقه
1564 مشاهده
خاکی ئێران هەر لە ئەوەڵ تاکوو ئاخرکار کەر
هەم نەبات و هەم جماد و قسمەتی گیاندار کەر
مەجلیسی شووڕای هەر کەر، هەیئەتی ئەعزای کەر
شا لەگەڵ خۆی و وەزیری ئەوەڵ و دەربار کەر
ئەفسەر و ئەهلی قشوونی کەر، جەزا و قانوونی کەر
سەرئیدارەی هەر کەر و فەڕاش و دەفتەردار کەر
با لەمانە لابدەم هەر بێمەوە سەر کوردەکان
لادێی و ئەتڕافی هەر کەر، میللەتی نێوشار کەر
سابڵاخ کەر، سەقزی کەر، بانە و سەردەشت کەر
خوڕخوڕە و سەرشیوی هەر کەر، تیلەکۆ و بیجاڕ کەر
ئێڵی گەڵباغی کەر و شاری سنە و ئەتڕافی کەر
ئەهلی چەرداوڕۆ کەر و جوانڕۆ کەر و هەوشار کەر
قەسر و کرماشان کەر و خاکی زەهاو و پاوە کەر
کەر گەڕووسی و کەرەند و خاکی هەیوانسار کەر
مەنمی کەر، هەورامی و جاف و مەریوانی کەرن
شاری لاجان و شنۆ کەر، خاکی وێرانشار کەر
مەنگوڕ و مامەش کەر و دێبوکری و دۆلی گەورک
کاڵەموو و زەرزا و شکاکیش تا بەشی سەردار کەر
باسی ئەسنافی ئەکەم یەک یەک لەپێشا لادەیی
ئاغە و کوێخا و ڕەشە و جووتبەندە و جووتیار کەر
خۆ مەلا باسی کەری ناکەم کە بۆخۆی چەن کەرە
چەن کەرن خەڵکی بە فەرموودەی ئەبن یەکجار کەر
ئەهلی شاری یەک بە یەک با بێم بە ڕیز باسیان بکەم
کاسب و بەزاز و بەققاڵی کەر و عەتتار کەر
چەرچی و دەڵاڵی هەر کەر، فەعلە و حەمماڵی کەر
هەر لە کاکی پینەچی تا حاجی و توججاڕ کەر
کەوشدروو و ئاسنگەر و شیلانگەر و جۆڵا کەرن
مسگەر و خەیاتی هەر کەر، زیندروو سمسار کەر
دوکتور و داروفرۆشی هەر کەر و جەڕاحی کەر
خومگەر و دارتاشی هەر کەر، نانەوا و مێعمار کەر
شەرقی هەر کەر، غەربی هەر کەر، کەر جنووب و کەر شیمال
دەوروپشتی هەر کەر و بنچینە و ئاسار کەر
هەروەکوو کابرا وتی هەرچی کە دیم مەستی کەرین
خۆڵی هەر کەر، دۆڵی هەر کەر، دار کەر دیوار کەر
کەر نەبن قەت وا لە یەک مەئیووس و سەرگەردان ئەبن
گشت کەرن سەرباری گشتی ساحیبی ئەشعار کەر!