بێکاری دەردی کارییە
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
915 بینین
خەو مەبینە خەو نیشانەی تەممەڵی و بێکارییە
کاریگەر بە دەردی بێکاری لە دڵما کارییە
ليس للانسان الا ما سعايعەرەبی فەرموو خوا
هات و بێ پووڵ بووی مەڵێ ئەم بارە باری بارییە
هەردوو گیاندارن مەڵێ ئەم ئاغەیە و ئەم ڕایەتە
هەردوو ئینسانن مەڵێ ئەم لادێیی و ئەم شارییە
بۆزی زگ زل یاری دڵسۆزی فریو داوم بە پووڵ
کار و پیشەم زارییە گەر پێکەنم سەرزارییە
مەنعی مەستی و مەیپەرەستی پیری هەروەک من مەکەن
هەرزەکاری و جوانییە، فەسڵی بەهارە و هارییە
کاکی سووخۆرم قڕەی بوو ئەیقڕان بۆ دوو قڕان
وا لەسەر لاشەی ئەمێستا قاڕەقاڕی قارییە
خۆشەویستن لای شپرزەناسناوی ئەدەبی شاعیرانی هۆزی کورد
کوردیناوی تایبەتیە یا شێخ ڕەزاناوی تایبەتیە یا نالیناوی تایبەتیە یا ناریناوی تایبەتیە!