تێکۆشە
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
899 بینین
هاوشاری دڵسۆز ڕۆڵەی نیشتیمان
تەمەڵی نەکەی ئامان سەد ئامان
لەبۆ فێربوونی سەنعەت و دانیش
هەتا ئەتوانی کۆشش کە کۆشش
بە چاوی خۆت دیت کە وا تراکتۆر
هێزی زۆرترە لە هێزی گابۆر
تەواو حاڵی بووی لە هێزی گاشین
چەندە کەمترە لە هێزی ماشین
هەروایش زانینی مەلای دەوروبەر
کەمترە لە هی جامع الازهرعەرەبی
مامۆسای زانا و سەنعەتگەری چاک
شار و وڵاتی خۆی ئەکا ڕووناک
میللەتی ئێمە ئەونە لە دوایە
ئەڵەی زەمانی دایە هەوایە
پێغەمبەر فەرمووی بۆ عیلم و سەنعەت
زەحمەت بکێشە و ڕەنج و مەشەققەت
پێشنییانیش خوایان لێ خۆشبێ
حەیفە قسانیان لات فەرامۆش بێ
وتەی شیرینیان خۆشترە لە قەند
یەکێ لەوانە بۆ ئەمسال و پەند
مەلا و حەکیمی کۆلکە و ناتەواو
ئەمیان شەیتانە و ئەمی تر قەسساو
یا مەلای چاک بە یا دوکتەری باش
لە ڕووی عیلمەوە بووە بە دارتاش
ئەگەر نا دین و گیان و ماڵی خەڵک
بە فیڕۆ لە دەس دەرئەچێ بێکەڵک!