مەکتەبی دەروێشان

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  827 مشاهده
کاکی دەورێش تۆخوا چەن ساڵەی ئەی بێعار و کار
حەم حەم و حەی حەی خەریکی ڕاوی دووپشکیت و مار
پرچی پڕڕشک و سپێت داهێشتووە وەک یاڵی ئەسب
ئەم کەسافەتکارییەت لا ئیفتخارە و ئیعتیبار
بۆچی ئەحمەق کون ئەکەی گوپت بە زەرگ و زگ بە تێغ
شیشە و بزمار و ئاگر قووت ئەدەی وەک شێت و هار
بەسیە توخودا چش لە خۆت با چەن جوانی سادەدڵ
شێت نەبن وەک مەشکەڕەش یا کەر وەکوو دەورێش خەرار
خۆت لە من چاتر ئەزانی کاری وا شێتانەیە
ئابڕووی قەومت ئەبا لای ئیجتیماعی هۆشیار
ئافەرینت لێئکا زاهیر بە گەرمی ئەجنەبی
پشت سەرت ئێژێ بڕۆ خاکت بەسەر شێتی هەژار
فاروغولتەحسیلی تیپی مەکتەبی تۆم دی بە چاو
عیددەیێ بێ ئابڕوو و بێگوێ و گەدا و بێ بەند و بار!