مامۆسای بەڕێز کاکی بەرزەنجی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 2 دقیقه  569 مشاهده
لە وڵامی سەیدموحەمەدئەمین بەرزەنجی مەهابادی کە بە شیعر ڕەخنەی لە شیعری شەڕەسەگی کانیکەوە گرتبوو
مامۆسای بەڕێز کاکی بەرزەنجی
هیوادارم قەت لە من نەڕەنجی
نامەی درێژی چوار پەڕە نووسراو
گەیشت و نامە سەر گلێنەی چاو
کەی من شایستە ئەم لوتفە زۆرەم؟
گەورەیی خۆتە کەی من بەم جۆرەم؟
بۆ ئیتفاقی دێی کانیکەوە
لە شیعرەکانم تۆ عاجز مەوە
کەی من وتوومە دێهاتی و جووتیار
نیانە فکر و عەقڵ و بەند و بار
گەر ئاغا نەبێ ماڵوێران ئەبن
ڕایەت بێ ئاغا سەرگەردان ئەبن
گەر دیوانەکەم باش تەماشا کەی
بە مەڕامی من تەواو پەی ئەبەی
چەندە تاریفم کردووە لە ڕایەت
بە ئیستیدلالی عەقڵ و بە ئایەت
بە زۆری شان و ئارەقی ناوچاو
فەلای بێچارە ئەخوا نان و ئاو
ئاغا و ڕایەت و دێهاتی و شاری
وەکوو یەک وانە لای خودای باری
گەورە و بوزورگی فەقەت تەقوایە
هەرکەسێ چاک بێ ئەوە ئاغایە
لە کام قوڕئان و کتێبا نووسی
بە ڕایەت بدەن جوێن نامووسی
جەریمەی بکا و ژنی داگیرکا
کچەکەی بەردە و کوڕی ئەسیرکا
بۆ گەلەجووت و گێرە و دروێنە
بڵێ قەحبەباب چواری تر بێنە
بیخاتە بێگار بە ڕۆژ و بە شەو
هەرچی پەیدا کا هەر بیدا بە ئەو
جا منیش بڵێم گەر ئاغا بڕا
فەلا بەجارێ ئەچێ بە قوڕا
من خۆم توومە شەڕی ئاوایی
بێفەرهەنگییە نەک بێ ئاغایی
کە تیشکی زانین ڕووی کردە خاکێ
لائەبا دەسی هەموو ناپاکێ
ئاغا و ڕایەت و دێهاتی و شاری
هەریەک ئەناسێ ڕێ و شوێنی کاری
فتذكروني زمنا بعديعربی
يا رئيسة للمكت سعدي!عربی