نمەکدانی بلوور
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
794 مشاهده
نیگارێکم هەیە شۆخی زەمانە
گەلێ جوانتر لە مانگی عاسمانە
بە شیرینی وەکوو هەنگوین و شەکرە
لەوە شیرینتریش شیرین زووانە
هەتا حەزکەی زەریف و دڵڕفێنە
هەتا خوا حەز بکا پاک و جوانە
نییە وێنەی لە خاکی کوردەواری
مەهاباد و سنە و سەردەشت و بانە
یەکە ئەستێرەکەی شاری سەقزمە
ستارەی سینەماکەی نیشتیمانە
وێنووسی نۆسەد و شەست و چووارە
لە فامیلی فریشتە و حۆریانە
بە سێحری چاوی شێخ و پیر ئەڕەقسێ
ئەڵێی جادووگەری هێندووستانە
لە سەرتاپای نمەک ئەڕژێت و شۆخی
نمەکدانی بلوور و خوێی ژیانە
شپرزەتخلصی کردووە شارێ بە جارێ
زەمانە فیتنەیی ئاخرزەمانە!