پێکەنە

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  561 مشاهده
چاوەکەم دیسان وەرە توخوا بە دنیا پێکەنە
پێکەنینت لێ جوانە گیانە توخوا پێکەنە
هەم بە ئەحمەد هەم بە مەحموو هەم بە قالە و خامەنیج
هەم بە خاڵۆقاسم و ئامین و ڕەعنا پێکەنە
هەم بە باڵای کورت و کوڕی ئەمن و باڵای بەرزی خۆت
هەرچیێکەت هاتە چاو پایین و باڵا پێکەنە
هەم بە مامۆسا و کوێخا و مینەشوان و کاکەڕەش
هەم بە سۆفی موستەفا و خاتوو زڵێخا پێکەنە
وا مڕوومۆچم لەبەر خەم هەروەکوو ورچی نسار
بەو قسانەی خۆت دڵم خۆشکەو لەگەڵما پێکەنە
ڕێ بە شەیتانی غەم و غوسسە مەدە هەرگیز پەری
تاکوو ئەتوانی بە ڕیش و پەشمی کابرا پێکەنە
هەم بە هیپی هەروەکوو غول و بە پیاوی بێ سمێڵ
هەم بە سەرڕووت و بە خەرقە و پرچ و عابا پێکەنە
هەروەکوو دوێنێ بە لەوسی شۆڕی نافیعتخلص پێکەنی
ئەمڕۆ هەراو بەو شپرزەتخلصی دەشت و سەحرا پێکەنه