هەموو دونیا بە ئاواتی گەیشت و هەر منم کاڵم
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
936 مشاهده
هەموو دونیا بە ئاواتی گەیشت و هەر منم کاڵم
زبانم ڵاڵ و کۆتی زاڵمە کریاوەتە باڵم
ڕفێقانم هەموو سەرزندە و وریا و بێدارن
منی بەدبەختی بێچارە خەوئاڵوو و گێژ و بێحاڵم
تەبیبێ موڕشدێ تالێعشناسێ نووشتەنووسێ کوا
کە تەغییرێ بداتە بەختی چەوت و ڕەوتی ئێقباڵم
ئەمن خۆم چاک ئەزانم بۆ لەگەڵ دووڕوو بەجێ ماوم
لەخۆڕازیم ئەگەر بێ عێززەت و بێ علیم و بێ ماڵم
دەسم ناگا بە داوێنەی مورادم ئاخ فەلەک چبکەم
گرفتاری ژن و کوژراوی دەستی ماڵ و منداڵم
ئەوانەی ئاشنام بوون پێم ئەڵێن تێهەڵدە با بڕوا
لە بیریان چووم و ناپرسن لە کەس قەت حاڵ و ئەحواڵم
شپرزەتخلصم وا لە داوی دەرد و ڕەنجا گیر و پابەندم
وەکوو کەو هەر لە داخی شاخ و داخایە فڕەی باڵم