مێشوولە و گا

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  649 مشاهده
دەفعەیێ میشوولەیێکی وردی خۆڵینەی بەفیز
لوولی باڵی دا بە عەزمی خۆنواندن گیزەگیز
چەند سووڕی خوارد و مانووبوو لە پاشا ساوەساو
گایێکی گەورەی لەناو دەشتێکی پانا کردە چاو
بۆ ئەمەی گاڕەش لە شکڵی نەسڵەمێتۆ ڕانەکا
وردەوردە زۆر بە ئاستەم نیشتەوە سەر شاخی گا
خۆی لەلا زل بوو گەلێ فەرمووی بە گا ڕۆڵە کوڕم
حەز ئەکەی قورسیت لەسەر لابەم لە شاخت هەڵفڕم؟
گا وەڵامی داوە تۆ چیت و ئەڵێی چی چیت دەوێ؟
بۆ هەزاری وەک ئەتۆ موویێکی من دانانەوێ
زۆر کەسی وا هەن بە دیمەن هەروەک ئەو مێشولە وان
جا گرانی خۆ ئەنێنە سەر من و تۆ و نیشتمان!