لە کەرکووکەوە بۆ ماڵی خۆمان
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
962 مشاهده
دوور لە باڵای تۆ ئەرێ هۆ داکەکەی شیر پاکەکەم
دوور لە باڵای قیبلەکەیشم یانی مەزهەر کاکەکەم
دوور لە باڵای خۆشەویستی خوشکەکەی خۆشخوڵقەکەم
دوور لە باڵای کاکە عێزەو و دوو برازا چاکەکەم
دوور لە باڵای خاڵ و خاڵزاکانی ناودارانی خۆم
دوور لە باڵای ئامۆزاکان و کوڕی بێباکەکەم
ڕەببی وێڕان بێ شپرزە سەربەسەر خاکی عەجەم
دوور لە خاکی کوردسانیش یانی ئاو و خاکەکەم
شەرتە تا کامی دڵم حاسڵ نەبێ ڕووی تێنەکەم
گەر بە خیففەت ڕابکێشێ سەگ بە غوربەت لاکەکەم!