لە جوابی نامەیەکی شیعریی میرزا عەوڵای غەرقی باوکی موخلیس

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  890 مشاهده
سێبەری سەرم حەزرەتی غەرقی
بینایی چاوی کوردانی شەرقی
جێی سەربەرزیم و برای ئاوارەم
تەسکینی دڵی سەت هەزار پارەم
هەڵبەستەی جوانت بەهۆی بەنگینە
گەیشت و نامە سەر دوو گلێنە
بیری خستمەوە دووری ئازیزان
کەیف و ئاهەنگ و بەزمی هاوریزان
خۆ نەخوازەڵا بڵێسەکەی جەرگ
هاکە بمخاتە گیانەڵاوی مەرگ
بەڵام خۆت زانای حەسرەت و ئەسەف
فایدەی نەبەخشی بە قەومی سەلەف
پیاو ئەو پیاوەیە بە ڕۆژ و بە شەو
خۆی دەرکا لەدەس وتەی ئەم و ئەو
موفتییەکەی پێنجوێن کردییەوە لێوی
فەرمووی حەیفە شێر خۆی بکا بە ڕێوی
جوان ئەو جوانەیە بە دڵ و بە گیان
خەریک بێت ڕێکخات بەرزی نیشتمان
سەفەر بکات و بچێژێ تاڵی
نەگەڕێ لە شوێن کاری بەتاڵی
منەت خەرە سەر چەرخی جەفاجۆ
کە کەس نییەتی کوڕ وەک کوڕی تۆ
نییە لە میسر و عێراق و حێجاز
لاوێکیتر وەک ئاوارەی سەرباز
شپرزەتخلص ئەونەی لە ئێوە دەوێ
دوعای تەوفێقمان پەکی نەکەوێ!