ئەی کەو فریبی دێوجامە مەخۆ

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  702 مشاهده
ئەی کەو فریبی دێوجامە مەخۆ
نێچیروانە خۆی ونکرد لە تۆ
بە زەرد و سوور و بە نەقشی ئەڵوان
لە ڕێت دەرنەکا ئامان سەد ئامان
ئەگەر ئەتوانی هەر وەکوو کەومار
پێوەدە و ڕەقی بکە وەکوو دار
ئەگەینا وەختێ خۆت لێ غافڵ کرد
ڕۆحت دەرئەکا بە یەک دەسوبرد
خۆ دیارە ئەتۆ کەوی کەومار نیت
ئازارت ئەدەن خەڵک ئازار نیت
کەوابوو سەری خۆت بگرە و بڕۆ
فریوی ڕەنگ و جوانی کەس مەخۆ!