چ خۆشە هەرکەسێ کە ئەمڕۆ لە دنیادا کە بێکەس بێ

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  635 مشاهده
چ خۆشە هەرکەسێ ئەمڕۆ لە دنیادا کە بێکەس بێ
نە وەک من چوونکە کەسدارم نەیانهێشت فێرببم کەسبێ
لە ئێران و ئێراقا و شار و دێ گەڕیام و تێفکریم
کەسێکی دیم نەدی وەک خۆم کەوا بێکار و بێدەس بێ
ئەمێستاش هەر خەریکی سواڵکەری و تیکە ڕفاننمە
بەناو ئەخوێنم و بەزیاد نەبێ کارێ کەوا پەس بێ
لە چڵکا داڕزامو سەر گونی خۆی شین نەکرد جبریل
خوا کوێی ژان ئەکا وەختێ کە عەبدێ گیری مەحبەس بێ
بە شوێن مەقسوودی خۆت و ئارەزووی دڵتا هەتا عومرت
ئیتر ئاوارە بە نافیعتخلص هەتاکوو خوا ئەڵێ بەس بێ