وا بەهارە دڵپەرێشانێ وەکوو من کەم نییە

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  607 مشاهده
وا بەهارە دڵپەرێشانێ وەکوو من کەم نییە
چەندێ شینایی لە دەشتایە ئەوەندەم غەم هەیە
بۆ ئەمەی ساتێ لە دەرد و ئێشی خۆم ئاگا نەبم
پڕ لە ئارەق کەم ئەبێ هەرچی زگ و مەعدەم هەیە
بەڵکوو سەرخۆشی لە ڕەنگزەردی و زوێریم دەربکا
تاکوو حاڵی بم کە دڵخۆشی لەنێو عالەم هەیە
یەک هەناسەم لێی ئەوێ تاوێ شپرزەتخلص و وڕ نەبم
تا بڵێم ئۆخەی شوکر فکرێکی کۆ و تازەم هەیە!