وا بەهارە دڵپەرێشانێ وەکوو من کەم نییە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  587 بینین
وا بەهارە دڵپەرێشانێ وەکوو من کەم نییە
چەندێ شینایی لە دەشتایە ئەوەندەم غەم هەیە
بۆ ئەمەی ساتێ لە دەرد و ئێشی خۆم ئاگا نەبم
پڕ لە ئارەق کەم ئەبێ هەرچی زگ و مەعدەم هەیە
بەڵکوو سەرخۆشی لە ڕەنگزەردی و زوێریم دەربکا
تاکوو حاڵی بم کە دڵخۆشی لەنێو عالەم هەیە
یەک هەناسەم لێی ئەوێ تاوێ شپرزەناسناوی ئەدەبی و وڕ نەبم
تا بڵێم ئۆخەی شوکر فکرێکی کۆ و تازەم هەیە!