بە زەند و پازەند بە گۆڕی زەرتەشت

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  714 مشاهده
بە زەند و پازەند بە گۆڕی زەرتەشت
بە ڕۆژی نەورۆز بە شینایی دەشت
بە ئیبڕاهیم و ئەییوبی بەجەرگ
بە درووسکەری ئاگر و بەهەشت
ئەم بەندە لە خاک کە دەربەدەر بووم
نە بۆ پارە بوو نە بۆ سەیر و گەشت
بەهۆی چەن کەسی نیشتیمانپەروەر
کە لەم خاکەدا خوێنیان ڕژا تەشت
خۆم کرد بە هاوڕێی چەن بێسەروبەر
ناوی ڕسواییم بوو بە سەرگوزەشت
بەڵام زۆر بەرزە هیوام بەو وەرزە
لێدا شپرزەتخلص لە پێنج و لە هەشت
بۆ دەسەی نازی بکا سەربازی
لە تیرەی تازی بێتە تازی چەشت!