وڵامی ئەحمەد شوکری بۆ شپرزە

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  899 مشاهده
ئەی بادی سەبا هەستە مەوەستە
ئەم نووسراوەی من لە کۆڵت بەستە
بیبە بۆ جوندی ئەوەڵ موستەشفا
نامەکەی شوکری دڵ پڕ لە جەفا
بڵێ گلەییت لە ئەو کردووە
ئەڵێ زبانی تەئخیری بووە
ئەو بێتاوانە ئێستا وەک جاران
هەموو حەفتەیەک دەرناچێ زبان
ئەینا هەروەختێک لەچاپ درابێ
بە بێشک ئەبێ بۆ تۆ نێردرابێ
مەگەر جاربەجار لەبیری چووبن
دواکەوتبن بۆی نەناردبن
وەکوو ئەمجارە بەجارێ دووان
ناردی زبانی ئەبڕن دووزبان
شوکری لەڕاستت زبانی لاڵە
ئەڵێ با بەسبێ مەیکە بە گاڵە
بێ زەوقە نافیعتخلص ئێستاکە زبان
بێبەش لە قسە و ئەشعاری جوان
جا لەبەر ئەوە کاکە بێ نەفعە
بۆیێ دەرناچێ مانگێ چەند دەفعە
هەرگەلێ قەدری زبانی زانی
نامێنێتەوە بە دڵگرانی
خۆ ئێمە قەدری یەکتر نازانین
کە مادام وایە هەر پەرێشانین
ئەو قەومە کەوا زبانی لاڵە
لە نەزەر منا خوێنی حەڵاڵە
خەڵکی بۆ علیم و سەنعەت و زبان
بە شەو و بە ڕۆژ هەوڵ ئەدەن بەگیان
جارجار بنێرن ئەشعاری شیرین
بۆ زبان یاخۆ بۆ غەزەتەی ژین!