لە ڕەواندزەوە بۆ شێخ عەلائەدینی بیارە

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  636 مشاهده
بۆ ئەوەی وا مەزهەری نووری جەلالی ئەعزەمە
بائەدەب پێویستە پێشکێشی بکەم ئەم نامەمە
ئەی بوڵەندی دین و دنیا ڕێبەری ڕێی ڕۆشنی
هەرچی وەسفی تۆ بکەم هەرچی بڵێم هێشتا کەمە
وامەزانە بەندەگیم کەم بوو عەریزەم گەر نەهات
شاهیدم قەلبی بریندار و دوو چاوی پڕنەمه
ڕاسە لوتفی ئێوە زۆرە و بەندەگی من کەمترە
چاک بەڵام بڕوانە دڵ چۆن پشتە ڕیشی ژێر غەمه
دوێنێ زۆر ڕوانیم لە کێوانی ڕەواندز ڕاس و چەپ
وەک دڵی خۆمم بە پێش چاو هات کە پۆشراوی تەمه
زیرەکێ پێم وت لە حاڵی خۆم سەری لێم ڕاوەشان
پێکەنی و فەرمووی عەجایب حاڵەت و خۆشعالەمە
دڵ دەمێکە ئینقلاب و سۆزش و جۆشی نییە
بۆچی بەینێ نایخەیە سەر هەڵپەڕین و زەمزەمە
تا بە یادی چاوی مەستی ڕاوکەرانی دەوری زوو
هەڵگری جامی مەی و عالەم بخاتە هەمهەمە
گەر خەتایشت دی لە نافیعتخلص باز ئەبێ عەفوی بکەیت
خۆت ئەزانی چوون خەتا خاسەی کوڕانی ئادەمە!