وڵامی نافیع مەزهەر بۆ موفتی پێنجوێنی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  1028 مشاهده
حەزرەتی موفتی تووتنچی مەشهوور
هۆنراوەکەت دای بە چاو و دڵ نوور
بە پۆستەی مایەی سەربەرزیم سەححاف
ناردییە ڕەواندز جێگای پاشای کوور
چوونکا بەینێکە نەقلی ئەیرا بووم
فەلەک ئەیەوێ فڕم باتە دوور
بەڕاسی شیعری خۆش و ئاودارت
هێنامییە سەما وەک ساز و سەمتوور
ڕەحمەت لە قەبری دایک و باوکت وا
نەبووی بە مەلای خوێڕی ملئەستوور
بەرت نەداوە ڕیشی پاژنەورچ
نەتکرد بە سکتا داری کلکەتوور
بە پەڕۆوپاڵە و بە مێزەری زل
شکڵی خۆت نەکرد بە کاریکاتوور
نەتدا بە مشتێ گەنم تەڵاقێ
بە کەللەیێ شەکر شەهادەتی زوور
نەتکرد بە عادەت نانی تەممەڵی
خۆت نەدا لە گەز بە قنگە و تلوور
شانت دایە بەر کاروکاسبی
حەبیبی خوایە کاسبی ڕووسوور
بەهار حەتمەن دێم بۆ زیارەتتان
ئەگەر ئیزڕائیل نەمبا سەرەوژوور
سەربەزری ئێوە و ئەمسالتم ئەوێ
لەوەی کە کوردی وەها کرد موغدوور
بۆ قەومی نووستوو دەخیل هەڵگرین
تۆ و قانع دەهۆڵ شپرزە شەیپوور!