یادی بەخێر
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
2 دقیقه
1088 مشاهده
یادی بەخێر زیللەتی ئەحواڵم ئەی ڕەفیق
سەگ وای ئەوت بە من بڕۆ ئەی حیزە دیقەدیق
ڕۆژ تاکوو شەو لە ئاگری خەمدا دەسووتیام
شەو تاکوو ڕۆژ لە بەحری خەیاڵا ئەبووم غەریق
ناساغ و بێدەماغ خەفەتبار و بێقەرار
چوو عومری چاکی من، بە نەخۆشین و جیقەجیق
هەروا لە داخ و دەردی زەمانە و لە حورسی خۆم
زۆرم نەمابوو وەک کەوی حەبسی بکەم فجیق
زاهیر لەنێو ڕەفیق و کەسانا کەسیف و ڕووت
باتین کەسێکی کەللەشەقی لۆتیی عەشیق
عیشقم لەگەڵ شەڕافەت و کیبرم لەگەڵ نەبوون
خسمیانە ژێر فەلاقە و دامیانە بەر شەلیق
من فکری ئاتییەم پەکی گشتێکی خستبووم
بەرچاوی خزمەکانم ئەهاتم بەبێ سەلیق
ئەو دڵڕەقانە وەختێ ئەیاندیم بە عاجزی
دەوریان ئەدام و پێئەکەنین پێم تریق تریق
هیچیان نەبوون بە مەڵهەم و گشت بوون بە دەرد و غەم
هیچیان نەبوون بە گوڵشەن و گشت بوون بە مەنجەنیق
گشتی لەبیرە وا لەسەر ئەم... ڕەچاکەیان
با بوگزەرێ ئەمیشە بەهەر حاڵ و هەر تەریق
سوێندم دەمێکە خواردووە ئاوارە بم لە شار
ئیتر نەڕژێمە نێو سگی خۆم دەرد و داخ و دیق
تازە من و وڵات و مەحەللەی چنارسان
تازە من و بەهەشتێ نەبێ لێی دلیق فلیق
بۆیە لە خزم و دۆس نزیکم بەدوور ئەبم
ماڵي للحبائب اهل و لاصديقعربی
گشت ماچ ئەکەن دەستم شوکر ئازاد و بێکەسم
في الحال الامور من الغلظ و الدقيقعربی
ساقی ز هست و نیست جهان هیچ غم مدارفارسی
درده بیا نرگس او باده رحقیقفارسی
می میخور و مخور غم و خوش باش و خوش نشینفارسی
زیرا که غیر باده کجا همدم شفیقفارسی
من مام و تایفەم هەموو ڕۆیین بە دەردی سلل
دەی بێنە ئەو مەیەی کە دەکا دەفعی سیل و دیق
توخوا بڵێ بە حەزرەتی «مەزهەر» بە سۆزی دڵ
ئەی جێی ئومێد و تاجی سەرم قیبلەی حەقیق
تازە مەحاڵە دانوومان پێکەوە کوڵێت
تۆ عالمێکی شێخ و ئەم جاهێلێ فەسیق
ئاخ من ئەگەر کەسێکم ئەبوو بێ بە مەزهەرم
وێنە و نەزیری من نەئەبینرا لە هیچ فەریق
من شاعریم لەلا کەرییە و نەشئەتی جنوون
ئەینا ڕفێقی من نەئەبوون نالی و حەریق
«نافیع»تخلص به کنج میکده دارد قرارگاهفارسی
كالليث في الاجم و كالطير في الحديق!عربی