ساقی وەرە
(تەخمیس لەسەر غەزەلێکی موخلیس)
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
2 دقیقه
1111 مشاهده
بەینێکە گرتوومە لەبەر غوسسە کەناره
دڵ مات و مەلوولە چەمەنیش فەسڵی بەهارە
ئاو و گوڵ و سەحرا ئەمەیە عومری دووبارە
ساقی وەرە بۆم تێکە پیاڵە بە ژومارە
موتریب بە نەوا بێنە دەف و چەنگ و نەقارە
ئەی شاعیری شیرین قسە دەی دەس بەرە کیفت
بیخوێنەوە یەک دوو غەزەل ئەشعاری شەریفت
ئەی من بە فیدای لەهجە و گوفتاری لەتیفت
سازۆکە موغەننی لە کەلاماتی زەریفت
بۆم خوێنەوە ئەم شیعرە دڵم پڕ لە شەرارە
کوان ئەم دەسە مەیخوارە نەترسن لە مەلامەت
بێنن دمەک و بەزم و هەرا بێ بە قیامەت
لێدەن بە هەوەس کۆسی بەشارەت بە سڵامەت
با پیری موغان بێت و بەسەد لوتف و کەرامەت
فەرمێ کە حەڵاڵە بەخوا ماچی ستارە
تیغی جگەرە یا خەمی ئەبرۆی ئەتۆیە
نەشئەی مەیە یا نەرگسی جادووی ئەتۆیە
عەتری گوڵە یا ڕایحەی مووی ئەتۆیه
تووبایە ئەمە یا قەدی دڵجووی ئەتۆیه
خورشیدە وەیا ڕوومەتی ئەو شۆخە دیارە
بۆ خۆم نەکوژم یێخە نەکەم پارە لە داخا
من مات و مەلوول خەڵک و ڕەقیبان لە دەماخا
بەم وەختە لە داخ ئەو بوتی شیرینە بە شاخا
گاهێ کە ئەکا لەنجە وەکوو سەروە لە باخا
یا تاووسی مەستە بەهەموو ڕەنگ و نەزاره
عەقڵ و ئەدەب و زیرەکی و فەهم و فەساحەت
دام گشتی لە ڕێی عێشق و نەما غەیری فەلاکەت
هەر عادەتە عاشق نییەتی کەسب و فەراغەت
هاتم بە ئومێدی هونەر و عیلم و بەلاغەت
بۆ شاری سەقز مەعدەنی ئەشخاسی کێباره
سەودا بووە ئوستادی موکەممەل شەو و ڕۆژم
ڕابورد بە هەوای زولفی موسەلسەل شەو و ڕۆژم
یەکدەفعە هەتا کردی موعەتتەل شەو و ڕۆژم
ئێستا کە لە جێی دەرسی موتەووەل شەو و ڕۆژم
موشغوڵی موتاڵای سەری زولفەینی نیگارە
چەن خۆشە کەسێ عیشقی کەسێکی لە سەرا بێ
دایم بە خەیاڵی لەبەرا عەکسی خرابێ
با دلبەری ئێمەش لە دڵا ڕەحمی نەمابێ
بەم حاڵەتە شێواوە ئەگەر بادی سەبا بێ
ئەم مەعرەمی پێغامە بکا لوتفی دووبارە
نافیعتخلص چییە بێچارە کوڕی عاشقی موفلێس
حەیران و پەرێشان و سەراسیمە و بێحێس
دڵ پڕغەم و هاوسەرکەمو بێ هەمدەم و موونێس
چوون شیعری ئەتۆ باعیسی قەندی لەبە موخلێستخلص
ئەمڕۆکە ئەڵێن ئەشهەدوبیللا مەزەدارە