شوان و مەڕەکانی

لە « القراءة المصورة» وەرگیراوە
از کتاب:
دیوانی فایق بێکەس
اثر:
فایق بیکس (1905-1948)
 1 دقیقه  1046 مشاهده
شوان:
مەڕەکانم چەند جوانن
چەند بەکەڵک و بەسەزمانن
بڕۆن... بڕۆن... بۆ ئەو لایە
زۆر لەوەڕی چاکی تیایە
مەڕەکان:
لوورەی گورگێ دێتە گوێمان
نزیک کەوتۆتەوە لێمان
ئەگەر تۆ زوو نەگەی پێمان
ئەو بەدخووە دێتە ڕێمان
شوان:
لە لوورەی ئەو هیچ مەترسن
ئەگەر لەو گورگە ئەپرسن
وا ڕای کرد ملی شکان
«بازە»ی دی، ڕۆیی، تێی تەقان
مەڕەکان:
بەهارمان هەر بۆ بمێنێ
خودا تۆمان لێ نەسێنێ
لە چاکەی تۆ هەر دەرناچین
هەتا مردن گەردن کەچین
شوان:
تاریکی داهات و شەوە
جا نۆرەی دۆشین و خەوە
ئەوا ئەمڕۆشمان تێ پەڕان
بچینەوە بۆ دێکەمان