لە نوقتەی خاڵی لێوی نەقشی دڵ با قەت نەبێ خاڵی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  536 مشاهده
لە نوقتەی خاڵی لێوی نەقشی دڵ با قەت نەبێ خاڵی
لە جۆشی شۆری مەی دڵ باوەکە مینا نەبێ خاڵی
سەراسەر سوحبەتی ڕەوشەن دڵان ئەکسیرە بۆ خاکت
لەمانە مەحفەلی بەزمی حەزیفان با نەبێ خاڵی
غەنی ساحێب کەرەم یاڕەب لە هیچ کاتێ نەبێ موفلیس
سەری مەجنوون لە شۆری جیلوەی لەیلا نەبێ خاڵی
ئومێدم هەر بە ناڵەی شەو هەیە ڕەحمێ بکا دولبەر
لە ئازاری محەببەت دڵ لە ناڵینا نەبێ خاڵی
بە مردن ئاگری عەشقی لە دڵما نامرێ هەرگیز
لە ناڵەی پڕ لە سۆزی من هەتا عوقبا نەبێ خاڵی
لە سەحرا مەشقی وەحشەت سوننەتی مەجنوونە چەند خۆشە
لە نازی نەوغەزالانی ئەگەر سەحرا نەبێ خاڵی
بە ڕشتەی عەشقەوە عەکسی جەماڵی جەزب ئەکەم هەر شەو
مەکانی تاریکستانم لە جیلوەی تا نەبێ خاڵی
بیابانی حەرەم بۆ سەفحەی دیوانی تۆ خادیمتخلص
لە ئیحراما بوەستە تا لە مەزموونا نەبێ خاڵی