ئەسیرە دڵ بەسەری زوڵفی نازەنین یاری

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  540 مشاهده
ئەسیرە دڵ بەسەری زوڵفی نازەنین یاری
کوژاوی فیتنەی ئاهو نیگاهی سەححاری
لە وەسفی ڕووی ئەوا عاجزن زوبان وقەڵە
لە بەرقی حوسنی ئەوە حوسنی جوملە دڵداری
لە کفری زوڵفی لەهەر حەلقەیە کە ئاشووبی
لە سیحری چاوی لەهەر گۆشەیەکە بیماری
بەخاکی شۆرە گوزەرکا نەزەر بە چاوی بکا
لە مشتێ خاکی و خاری هەزار گوڵزاری
میسالی تالیعی نەحسم نەزەر مەبەستە لە خەو
لە دەوری تۆیە لە هەرلاوە ئاهی بێداری
سەرم کە ڕۆی لە عەشقا، بەسەر نەڕۆیی عەشق
بە زوڵفی تۆوە هەزاران دڵە گوفتاری
ڕەقیب و زاهید و حاسید کە دوژمنی عەشقن
بە مەرکەزی دڵی عاشیق ئەگەیەنن ئازاری
میسالی نووحە دوعاکەم لە فەوتی ئەم قەومە
بە ڕەمزی قەولی «من الكافرين»عربی دەییاری
نیساری خاکی ڕەهت نەقدی جانی خادیمتخلص بێ
ئەگەرچی جان نییەتی بۆ نیسار میقداری