لە سینەی مەعنیا گەنجینەی ئەسرارە بێ دەنگی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
851 مشاهده
لە سینەی مەعنیا گەنجینەی ئەسرارە بێ دەنگی
لە بەزمی ئەهلی دڵ بۆ ئەهلی دڵ گوفتارە بێ دەنگی
لە تەحریکاتی لەب بۆ بەرزو نزمی وادەیی مەعنا
وەها بۆ دوور فکری ڕێگەی هەموارە بێ دەنگی
خازان بۆ گوڵی مەزموونی ڕەنگین گوفتگۆ دایم
دەهەن وەک غونچە گەر بەستی وەکو گوڵزارە بێ دەنگی
لە خەڵوەت سەر بە زانۆ جەلبی جیلوەی یارتە مەقسەد
بە ڕشتەی ئارەزو و خۆی جازیبی دڵدارە بێ دەنگی
لە هەر مەحفەل کە دڵ مۆری لەسەر لێوی قسە هەڵگرت
گەلێ ئاسانە تەقریری وەلی دیشوارە بێ دەنگی
گوڵی تەقریرە دایم هاونشینی خاری گوڵشەنییە
لە گوڵزاری محەببەت وەک گوڵی بێ خارە بێ دەنگی
لە ئاسیبی زەمانی خۆمە خادیمتخلص وا کە دڵگیرمە
لە عەزلەت دادەنیشم وادی بێ خارە بێ دەنگی