ٲلا ٲیها الساقی لەبالەب پڕکە پەیمانە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  770 مشاهده
ٲلا یا ٲيها الساقيعربی لەبالەب پڕکە پەیمانە
ٲدر كٲسا و ناولهاعربی سەخا کاری کەریمانە
ٲلا ٲيها المطربعربی فیدایی پەنجەکانت بم
بە دەنگی تاروو عودت زەمزەمە باوێژە مەیخانە
گەهێ سەرمەست و بێ کارم گەهێ هوشیار و پڕ کارم
گەهێ بێ هۆش و خوممارم گەهێ مەجنوون و دێوانە
تۆ شاهی کیشوەری حوسنی و ماهی بورجی ڕەعنایی
دەکەونە سەجدە بۆ بەرپێت هەموو ئەسنامی بتخانە
فەریزەی زیممەتە جانا زەکاتی حوسن ئەگەر بیدەی
گەداوو موستەحەقم من بە موفلیس کاتی ئیحسانە
ئەلا ئەی بلبلی شەیدا ئەتۆ عاشیق بە گوڵزاری
منیش هەر تالیبی یارم لە مەسجید یا لە بتخانە
ئەتۆ ڕووی گوڵ و من تالیبی جیلوەی جەماڵی ئەو
لە هەرچی غەیری ئەم مەعشووقەیە بووم بە بێگانە
ئەخۆی تۆ زەخمی ئەم خارە منیش جێگەم سەری دارە
لە بەینی هەر دوو عالەمدا من و تۆ بووینە ئەفسانە
لە کاتێکدا سەحەر گاهان لە دەوری گوڵ ئەناڵێنێ
منیش بۆ شەمعی ڕوویی یار ئەسووتم میسلی پەروانە
لە ڕێگەی دوورەوە حاجی کە دێن بۆ کەعبەیی مەقسوود
تەوافی خانە بۆ وانە منیش بۆ ساحێبی خانە
لەهەر کوێ پرتەوی جیلوەی جەماڵی یار ئەبینم من
مەقامی سەجدە بردنمە چە مەسجید بێ چە بتخانە
لە بەرقی ئاگری شوعلەی شەرەر یاری جەماڵی یار
سەراسەر هەر وەکوو توورە چە دڵ یا کونجی کاشانە
عرووسی فکری من خادیمتخلص لەگەڵ دڵ عەهد و پەیمانی
لە عەشقا میهری ئەو تەسدیقە نەقدی جان و ئیمانە