نەورۆزە جەژنە ئیمڕۆ فەسڵی گوڵە بەهارە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  559 مشاهده
نەورۆزە جەژنە ئیمڕۆ فەسڵی گوڵە بەهارە
بلبل لە خۆشی ڕووی گوڵ دڵ مەست وبێ قەرارە
خۆش ئیتیفاقە ئەمڕۆ نەورۆزە ڕۆژی شەممە
مەشهووری شازی عامە دوو جەژنی نەوبەهارە
سروەی کە هاتە گوڵشەن مەششاتەیی سەبا بوو
بۆ زوڵفی نەوعرووسان ئەمڕۆ کە میشکبارە
ئۆردووی بەهەشتە ئەمڕۆ گوڵشەن بەهەشتە ئێستا
بلبل بە نەغمە خوانی لەم تەرەفی جوێبارە
هەنگامی ساقی ومەی بەزمە موتریب ونەی
وەی وەی چە جەژنە ئەمڕۆ مەعشووقە دەرکەنارە
نەرگس لە خەو هەڵستا لەم خوابی غەفڵەتەی دا
سونبول بە پێچ وتابی وەک عوقدەی زوڵفی یارە
سروەی نەسیم کە ئەنگوت غونچەش بەخەندە پشکوت
بلبل بە شادی ئەی گوت نەورۆزە نەوبهارە
چەند خۆشە دەی بڕاوە بەم ڕایحەی سەباوە
پشکۆی گوڵان گەشاوە لەم سەحنی جوێبارە
خاکی چەمەن موعتنەر وەک نافەیی غەزالان
شاخی درەخت شکۆفەی یاقووتی تازە بارە
یاقووت ڕەنگە لالە، ژاڵەی لەسەر کە باری
وێنەی عەرەق لەسەر ڕووی ئەم عاریزە نیگارە
شەونم سەحەر لەسەر گوڵ خۆش جیلوەیەکی ئەنواند
بۆ ڕۆژی ڕوویی دولبەر وەستاوە ئینتیزارە
بووکانە ئەزغەوانیش تارایی سووری پۆشی
سەحنی چەمەن لە شادی هەرلایە لالەزارە
گریا بەسەر چەمەن هەور گوڵ پێکەنی لە گوڵشەن
وەک ڕوو بە ڕوویی مەعشووق عاشیق کە ئەشکبارە
خەندانە هەر شکۆفە ڕەقسانە هەر درەختی
سەرو سەمەن لەلاێ هەم عەرعەرو چنارە
مەششاتە خۆی سەبا بوو تەزیینی دا بە گوڵشەن
بۆ زوڵفی سونبول وگوڵ شانەی عەتر تیسارە
نەقشی خەوەر نەق ئاسا ڕشتی لە ڕووی گوڵزار
فەرشی ستەبرەق ئاسا ڕای خست لە کوهسارە
قوربانی سانیعی بم بێ ئالەت و وەسائیت
شیرین چە نەقش ئەڕێژێ لەم باغ و میرغوزارە
خادیمتخلص زەمانی عوشرەت فرسەت لە دەست مەدە تۆ
ڕۆژی ویساڵ وعەیشە لەم جەژنی نەوبەهارە