نەشئەی ڕایحەی باغ و گوڵ و یاسەمەنە
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
976 مشاهده
نەشئەی ڕایحەی باغ و گوڵ و یاسەمەنە
مەوج ئەدا هەر سەحەری یاخو نەسیمی یەمەنە
بۆ ڕەهی کەعبەی مەقسوودە تەعەللوق کە نەما
بۆ هەموو ڕاهرەوێ خاری موغیلان چەمەنە
حازیری قەلبە ئەگەرچی لە نەزەردا دوورە
شەفەقی شامی غەریبان گوڵی سوبحی وەتەنە
دەست لە ئاغووشی یەکن مەوت و حەیاتم ئیمڕۆ
ڕشتەی پیرەهەنم بەستە بە تاری کەفەنە
دەستی ئالوودە بە تەسبیح لە زوهدا ئێستا
شۆری مەستمە کە ئەم دەستەیە ساغیر شکەنە
خەڵعەتی فەقرە لە بەرما کە ئەچم بۆ غوربەت
خەرقە ئالوودە بەمەی ڕشتەی «حب الوطن»ە
شەرتی عاشیق ئەمەیە خۆی وەکو مەعشووقی بێ
نەقشی شیرین کە ئەکێشی هونەری کۆهکەنە
کەی وەکو بلبل ئەسیری قەفەسە نیگاری گوڵ؟
جێگەی ڕەحمە بە ڕۆحی کە گورفتاری تەنە
جوز پەشیمانی نییە حاسڵی شیعرت خادیمتخلص
مەسرەعت هەردوو بەیەک وەک کەفی ئەفسووسی منە