یار هاتە تەبەسوم بە هەناسەی سەحەرم بوو

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  823 مشاهده
یار هاتە تەبەسوم بە هەناسەی سەحەرم بوو
پشکوتنی غونچە بە نەسیمی سەحەرم بوو
نوقتەی دەهەنی میسلی وجوودی منە مەوهووم
باسی هەیە هەروەک خەبەری بێ ئەسەرم بوو
دڵ کەوتووەتە چاهی زەنەخت هەروەکو هارووت
سەر گەشتە بە غەمزەت بوو کە ڕێگەی خەتەرم بوو
مەششاتە بە شانەی کە پەرێشانی ئەکرد زوڵف
ئاشیفتە بوو دڵ چەندێ کە من لەو حەزەرم کرد
نەززارەمەهـ موحتاجی نیگاهێکی دوو بارەت
جیلوەی ڕوخی ماهت بوو کە نووری بەسەرم بوو
زوڵمەت کەدەی کوڵبەی ئەحزانمە هەر شەو
بۆ ڕەوشەنی یادی ڕۆخی نووری قەمەرم بوو
دێتنە نەزەر جەزبەیی فیکرم ڕوخی دڵدار
تەعلیمی دڵی هیممەتی خاوەن نەزەرم بوو
هوشیاری لە بێ هۆشییە بێ دەرکییە دەرکم
لەم حاڵە لەبەر بێ خەبەری بوو خەبەرم بوو
خادیمتخلص بە ئیشارەی نیگەهی زانی بە غەمزە
ئەم شۆخە کەوا ئەمری بە فەرمانی سەرم بوو