لە بەزما ناسیەی شەوقم لە دووری تۆ بوو پڕچین بوو
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
853 مشاهده
لە بەزما ناسیەی شەوقم لە دووری تۆ بوو پڕچین بوو
بە ڕووی سەفحەی ڕوخساری زەوقم ئەشکی خوێنین بوو
نیگاهـ بۆ بێستوون ئاوێنەی وەحدەت بوو بۆ چاوم
خەیاڵی کۆهکەن بوو بۆ دڵم تەسویری شیرین بوو
لە ئافاتی هەموو ڕەهزەن ،چە پەروا غونچەیی دولبەر
خەیاڵی باڵی بلبل بوو مەگەر موژگانی گوڵچین بوو
پەرێشانی لە ئەلفازم بووە ئارایشی مەعنا
لەسەر دیباچەی گوڵگون ڕوخی مەزموونی ڕەنگین بوو
تەسەللا نیسبەتێکی کەم بە عاشیق ڕوو ئەکا وەختێ
گران خوابی لە فەرهادا لە چاوی چاوی شیرین بوو
لە خەودا تیرە بەختی تالیعم بێ ڕاحەتی هێنا
سەری سەودایی من بوو لە نەقشی خشتی بالین بوو
لە قەتعی پەرچەمی بۆ ڕۆژی ڕوخساری ئەدا پرتەو
کەوا بۆ سەربڕینی کافران بۆ ڕەونەقی دین بوو
تەماعی ماچی ڕوخساری لە چینی زوڵفی دڵ حەپسە
لە ڕێگەی ڕاستە بۆ چین چوو قەدەر مەیلی بە ماچین بوو
سەبا بۆ مەرهەمی زامی دڵی خادیمتخلص کزەی گەرهات
لە تەسکینی دڵی زانی کە نەفخەی زوڵفی موشکین بوو