بە یەغمای برۆ نیگاهێکت دڵ و جان
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
902 مشاهده
بە یەغمای برۆ نیگاهێکت دڵ و جان
لە فیتنەی چاوی تۆ دونیایە وەیران
بە ئەسفەندیاری ناکا تیری ڕۆستەم
ئەوەی کردی بە جەرگم تیری موژگان
مەشێوێنە جیهانی وەک دڵی من
پەرێشانی مەکە زوڵفی پەرێشان
ئیحاتەی کۆی زەنخدانی کە دا زوڵف
منیشی دا بە شەق وەک گۆ لە مەیدان
لە گریەم قەت نەبوو جارێ دڵت نەرم
چە تەئسیری نییە یاران لە سندان
بکەم وەسفی دەهان و هەم میانت
قسەی هیچ بۆ بکەم با نەبتە بوهتان
دڵی یوسف نەژادانت ئەسیرن
هەزارانن لە ناو چاهی زەنخدان
بە یادی لەعلی لێوی تۆ هەتاکەی؟
لە چاوانم بڕێژم درۆ مەرجان
لە مەکتەب خانەی عەشقت فلاتوون
نەزانە هەر وەکوو تیفلی دەبوستان
خەزانی من بە ڕوویی تۆ بەهارە
بەهارم بێ تووە هەر وەک زەمستان
بە تەعزیمی قەدی تۆ خەم بوو قەدی
بە ڕاستی قامەتی سەروی گوڵستان
ئەوا خادیمتخلص سەحەر هەر چاوەنۆرە
لە زوڵفی تۆ سەبا بێ عەنبەر ئەفشان