زوڵفەکانت وا لەسەر مل ئەم بەروو ئەبەر ئەکەن
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
1012 مشاهده
زوڵفەکانت وا لەسەر مل ئەم بەروو ئەبەر ئەکەن
وەک دووماری جەنگی پاسی گەنجی باداوەر ئەکەن
خاسی مەستانە نیگاهێکت لە بەزمی خەڵوەتا
چاوەکانت فیتنە بازن قەسدی جان و سەر ئەکەن
باڵی کێشاوە بەسەر بەدری جەبینت دوو هیلال
بو هەلاکم هەردوو ئەبرۆ کاری سەد خەنجەر ئەکەن
ڕشتەیی زەنناری گێسووی تۆم کەدی دەرچووم لە دین
هەروەکو شێخ عالەمێ بەم جیلوەیە کافر ئەکەن
لێوەکانت هەردوو یاقووتن و یاقووتن بەجان
کاتی خەندە هەر لە ڕەنگی غونچەیی ئەحمەر ئەکەن
زەمزەمەی خستووەتە بەزمی مەی کەشان دوو چاوی تۆ
بەم خەیاڵە ئارەزوویی بادە پڕ ساغیر ئەکەن
چاوەنۆری جیللوەیی تۆن تا تەجەللات دەرکەوێ
عاشیقان بۆ کویی تۆ وا ئەم سەرو ئەو سەر ئەکەن
ڕۆژی ڕووت ڕۆژێ ئەگەر بێ تۆ لە مەتلەع دەرنەچێ
عالەمی خاکی هەموو عالەم بە فەرقی سەر ئەکەن
تۆ بەغازی تێ دەگەی غەمزەت دەڵێ ئەو قاتیلە
چۆن خەدەنگی هەر موژەی تۆ کاری سەد نەشتەر ئەکەن
عاشیقانی تۆ وەکوو خادیمتخلص لە خوێنی جەرگەوە
یەک بە یەک بەم خوێنی جەرگە دەشتی مەحشەر تەڕ ئەکەن