ئاگری شەوقت لە سینەم تاکو گرتوویە وەتەن

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1022 مشاهده
ئاگری شەوقت لە سینەم تاکو گرتوویە وەتەن
دڵ لەبەر داغی محەببەت بووەتە گوڵزار و چەمەن
وادەیی عەشقە دووسەد مەجنوون لە هەر گۆشە و کەنار
هەم لەژێر هەر بەردیا وەستاوە دووسەد کۆهکەن
گەر لە هەستی تێپەڕی گوڵخەن لەگەڵ گوڵشەن یەکە
بۆ گرفتاری محەببەت چۆڵ وسەحرایە وەتەن
حاجەتی نابێ بە شۆرین و بە تەلقین و کەفەن
بۆ شەهیدی تیغی عەشقی خوێنی ئەلوانە کەفەن
قاسیدی دولبەر بە سڕی نامە ئاگادار نییە
کاروانی میسر مەحروومە لە بۆنی پیرەهەن
کەی ئەکەن ڕەحمێ بە ئەم مەجنوونی زنجیرمە؟
دڵ ئەوا عومرێکە خوێن ئەخوا لە قەیدی وەهم وزەن
خاکی خادیمتخلص چون لە کووچەی باغی مەوجی گوڵ بووە
هەر لەیەک مشتی غوباری دیارە سەد ڕەنگی چەمەن