لە ئاوێنەی جەماڵت تووتی گۆیایی ئەسرارم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  711 مشاهده
لە ئاوێنەی جەماڵت تووتی گۆیایی ئەسرارم
لە وەسفی خەندەی زارت شەکر ئەڕژێ لە مینقارم
فەرەحناکم لە ڕەمزی عەشقیا تۆزێ کە حاڵی بووم
چە خۆش نەقشی نومایان بوو لە خەتتی عارزی یارم
قسەی سەربەستە تاکەی وا موعەمما بێ لە مەعنادا
جنوون مەوجی کە دا لای داوە ئەم پەردە لە ئەسرارم
گوڵاو پرژێنی ڕوخسارم بە بادەت کە دەمێ ساقی
لە خوابی غەفڵەتا هەڵسێ هەتاکو بەختی بێدارم
چە ڕەمزێ بوو بە پەردەی نەی کە موتریب لێی ئەدا ئیمڕۆ؟
لە حاڵی مەستیا لەم ڕەمزەدا ئێستا کە هوشیارم
چە ئەفیونێکی کردە ساغیری مەی ساقییە مەجلیس
لە مەستی دا سەرم ڕۆیی چە جای مابێ دەستارم
خود هەرچەند کە نەقدی کائیناتە بۆ بە شەر ئیمڕۆ
موقابیل نابێ وەزنی قەت بە عەشقی کیمیا کارم
دەناڵێنێ دڵم وەک نەی سەماعی گەر بکەن عالەم
لە مەعنا زۆر و لەفزی کەم دەزانن حاڵی ئەسرارم
لە فەیزی تەربیەی پیری موغان بوو خادیمتخلص ئیلهام
مونەززەم بوو کە دیوانم نیزامی نەزم و ئەشعارم