کوردینە ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە

از کتاب:
دیوانی سەیفولقوزات
اثر:
صیف القضات (1876-1945)
 3 دقیقه  1001 مشاهده
کوردینە! ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە
لەو نیعمەتەی کە بۆ مە ستالیناعلامە حامییە
دەستی وەدەس مە داوە، کە چیدی لەدەس نەچین
بانگمان دەکا کە ئێرە، جێگەی ئیتمینانییە
ئەو میللەتە ڕەشیدە کە یۆڵداشی وای هەبێ
بۆ قەلع و قەمعی هەرچی ئورووپااعلامیە، کافییە
کوردینە! موژدە لێوە، کە چیدی زەلیل نەبن
میر جەعفەراعلامیش بە ئەمری وی، بۆ ئێمە هادییە
ئوستادی وا مەزن دەبێ شاگردی وای هەبێ
تەئسیری دەرس و مەشقی وییە هێندە چاکییە
جومهووری سۆڤیەتیاعلام بەدەنێکە سەلیم و ساغ
مۆسکۆاعلامی سەرە، ئەمیری لە باکۆاعلامیە چاوییە
ئەو یەکیەتی و موحەببەتی نێو ئەفسەرانی وان
سوێندی دەخۆی کە پاک برای دایک و بابییە
بۆ شارەزایی ڕێگەیی حەق ڕەهبەری یەکن
بۆ دەفعی دوژمنی وەتەن هەریەک فیدایییە
هەر کامەکی دەبینی، دەڵێی چاکیان ئەوە
دوور بن لە چاوەزارێ، ئەوەش بەختی کوردییە
هەر کەس دەپرسی «کاکە! چلۆنن لە جێگەتان»
خۆشبەخت و شاد و دڵخۆش و مەمنوون و ڕازییە
وا چاکە بۆ مە هەر چی بڵێن بەقسەیان بکەین
هەرکەس وەدووی ئەوان کەوێ بێشک نەجاتییە
مەئیووس و زیزە شاعیر و نەوزانی قەدری وی
وەک شێرەکی لە جەنگەڵی قەفقازاعلامێ یاغییە
بەیداغی سوورە ئەوڕۆکە چاوسوور و پشتیوان
کەروێشکە شێر لەکن مە، هەڵۆ وەک مراوییە
ڕووسوورە هەرکەسێ کە قزڵ ئۆردوواعلامە پەنای
بۆ مە ئەوە بەسە کە پەنای دیکەمان نییە
قوربانی پێشەوایەکی وا بۆ نەبێ حەسەنتخلص؟
ڕەفتاری چاکی وانە بە ئەمر و قسەی وییە
تەبریکی فەتحی تازە، دۆعای خێری بۆ دەکەم
بۆ ئەو ڕەفیقە گەورە کە وا بۆمە حامییە
بۆ چی زمانی دایکی لە ئێمە مەنع کرا؟
ئەو هێندە، زوڵم و زەحمەت و فەرق و جوداییە
یا دەرکراوی مەوتەنە، یا حەبسی بێ گوناهـ
کوردێکی مەزن و عاقڵ و مەردی حیسابییە
هەر ماڵە کوردەکی کە دەچووی، دەتدی شیوەنە
ئەوڕۆکە هەر دێیەک کە دەچی سەیر و شایییە
چەن خۆشە کوردەکان! کە دەبینم بە جلکی خۆو
پشتێند و پێچ و پەستەک و چۆغە و سۆرانییە
ئەوجارەکەش نەمردم و دیتم بە پڕچەکی
شیر و دەمانچە، خەنجەر و بوڕنووی نیزامییە
قوربانو بم، وەرن ببنە دۆستی یەکتری
زۆر عەیبە ڕێگری و دزی، کارێکی چا نییە
خەڵکی دی دڵخۆشن بە جێگە و مەوتەنی خۆیان
بۆ چی ئەمە نەخۆینەوە لەو چۆم و کانییە؟
هێندێکی بۆ عەراقاعلام و بۆ سمناناعلام و دامەغاناعلام
دەستێکی بۆ شیرازاعلام، کە جێی شێخی سەعدییە
دەکرانە دیل و بوونە ئەسیری لەنێو عەجەم
هەورامی، سابڵاغی و ئێلی جەلالییە