غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی

از کتاب:
دیوانی سەیفولقوزات
اثر:
صیف القضات (1876-1945)
 1 دقیقه  1304 مشاهده
غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی
تا ڕوو بە تەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی
تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن
وەک کانییەکەی قوڵقوڵەاعلامیە قوڵقوڵ و جۆشی
هەر گوڵشەکەری لێوە شەفای دەردی نەخۆشان
سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی
ئەی دڵ بە خەتا کەوتیە چینی سەری زولفی
لەم مارە عەجایب بە تەمای لەززەت و نۆشی
هەروەک مەهی دوو هەفتە لەژێر هەوری سیادا
ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی
تا زولفی لەسەر ڕوو بە مەسەل هەوری بڵاوە
لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی
زوححاکاعلامە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا
خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی
هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییە تەئسیر
ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی!
لۆمەی حەسەنیتخلص نەفعی نییە، لابدە واعیز!
عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی