غەمی دووری نیگارم بوو کەوا خانەی خەراب کردم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  843 مشاهده
غەمی دووری نیگارم بوو کەوا خانەی خەراب کردم
لە دڵ سەبر و قەرار و هەم لە تەندا تاقەتی بردم
گەلێکم پەندی دڵدا خۆت بپارێزە لە مەهـ ڕوویان
کەچی خانەی خەرابی دڵ کە تووشی میحنەتی کردم
سوروشکم تەرجەمانی مەعنایی ئەسراری عەشقم بوو
نەوەستا تا وەکو ڕیسوا لە بەینی عالەمی کردم
زەمانێ حافیزی سڕی نیهانی بووم لە شۆری عەشق
خودایا ئابرووی ئەشکم بەری وەک ئابرووی بردم
مەزارم لالەزارێکە لە داغی جەرگی سووتادم
گوزەرکەی گەر بەسەر خاکم ئەبینی تۆ ئەگەر مردم
ئەمانەت باری سەر شانم لە میساقی ئەزەلدا بوو
لە بۆ عەهدی دروست و هەم تەحەموول هەروەکو پردم
لە تەنگی نوقتەی مەوهوومی زارت بوو کە نەمزانی
نەماوە ویسعەتێ لەم تەنگییە بۆ قافییەی فەردم
لە ئەوسافی جەماڵی تۆ درشت و لەنگە تەشبیهم
ئەگەرچی وەک ئەبی وەردی لە تەشبیهاتەوە وردم
بە تازی پێی وتم دولبەر :ٲيا فاصبرعلي البلويعربی
گوتم قوربان بە کوردی پێم بڵێ من خادیمی کوردم