بەسمە جەفای یار، ئومێدم نەما بەکەس

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  570 مشاهده
بەسمە جەفای یار، ئومێدم نەما بەکەس
ڕازیم نەوا لە جەوری بکەم ئیلتیجا بەکەس
داروول جنوونی عیشقە هەزارانی دەردمەند
بۆێ تەبیبە یار کە نادا شیفا بەکەس
بەم چای فیتنە بازە ئەدا وەعدەی ویساڵ
کیبرو جەلالی وانییە ڕێگا بدا بەکەس
جارێ نەبوو لەحاڵی نەخۆشیم بکا سوئال
حوسنی غروورە، مانیعە بێ ئاشنا بەکەس
موحتاجی لوتفی تۆن کەس و ناکەس لە هەر تەرەف
ناکەس ئەبێتە کەس، کە بکەی تۆ وەفا بەکەس
وەک ئافتاب و سایەیە بۆ من حزووری یار
ئەم جیلوەی جەماڵە نەبوو ئاشنا بەکەس
خادیمتخلص نەیبینی دەردی تۆ هەر یارە موختەسەر
بێ ڕەحمە ئەم تەبیبە کە نادا دەوا بەکەس