جیلوەی نیگاهی تۆیە شۆری خوماری نێرگز

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  887 مشاهده
جیلوەی نیگاهی تۆیە شۆری خوماری نێرگز
نەیدیوە کەس وەهابێ نێرگز شکاری نێرگز
موتریب لە بەزمی مەحفەڵ مەشغووڵی نەغمەی نەی
گرتوویە ساغری زەردەستی نیگاری نێرگز
چاوی بە چاوی تۆ کەوت گریانی پڕ لە چاوە
نەمدیوە ئەشکباری وەک ئەشکباری نێرگز
گوڵشەن لە جیلوەی گوڵ ئارایشی کە وەرگرت
هەڵسا لە خوابی غەفڵەت چاوی خوماری نێرگز
لالە و بەنەوشە هەردوو تەعزیمی سەجدەیان برد
بۆ شاهی گوڵ لە گوڵشەن وەک نەوبەهاری نێرگز
لەم بەزمە چاو هەڵێنە بۆ ڕووی گوڵ لە غەفڵەت
چاوی لە فەیزی گوڵ بێ وەک ئینتزاری نێرگز
بەم گۆڵشەنە مەبەستن هەرگیز تەعەللوقی دڵ
بێ ئیعتیبارە هەروەک بێ ئیختیاری نێرگز
خامەت بەخوێنی دڵ بێ دێڕێ بنووسە خادیمتخلص
ترسی خەزان لە پێشە بۆ یادگاری نێرگز